بە شێوەیەکی فەرمی یانەی گەرمە گرێبەستی لەگەڵ ئەیمەن حسێن واژۆ کرد.
یانەی گەرمەی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەیمەن حسێنی یاریزانی ناوداری عێراقی واژۆ کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، تێچووی گرێبەستی ئەیمەن حسێن بۆ یانەی گەرمە ملیارێک و 250 ملیۆن دیناری عێراقییە، بەمەش ئەیمەن دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
گەرمە بە شێوەیەکی بههێز چووەتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بە ئامانجی دروستکردنی تیپێکه بتوانێت کێبڕکێ لەسەر نازناوی خولی ئەستێرەکان و جامی عێراق بكات.
گۆڵکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق تەمەنی 29 ساڵە، لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ 10 یانەی جیاواز یاریی کردووە، یانەی گەرمەش دەبێتە 11یەمین یانە کە یاریی بۆ دەکات.
وەرزش
وردەکاریی گرێبەستی ئەیمەن لەگەڵ گەرمە.. ریکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد
پێش ساڵێک