چوار ئۆفەر پێشکەشی عەلی جاسم کراون و یاریزانەکە خوێدنەوەیان بۆ دەکات یەکێکیان هەڵبژێرێت.
عەلی جاسمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی ئەلمێری سیتی هۆڵەندی کۆتاییهات و گەڕایەوە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بەڵام مانەوەی لە خولی ئیتاڵیا مسۆگەر نییە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامە عێراقییەکان بێت، لە ئێستادا چوار ئۆفەر لەبەردەم عەلی جاسمدان تا یەکێکیان هەڵبژێرێت و بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەو یانانە ئیمزابکات.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بەڕێوەبەری کارەکانی عەلی جاسم ئەو یاریزانەی ئاگادار کردووەتەوە کە چوار ئۆفەری بۆ وەرگرتووە لە خولەکانی هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و سویسرا، ئەو یاریزانەش دوای خوێندنەوەی ئۆفەرەکان تا ئەم ساتە چوونی بۆ خولی هۆڵەندا و بەلجیکا پێباشترە.
دەشڵێن، هەرچەندە یانەکانی زەورا و قوە جەویە و شوڕتە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان داوە بەڵام عەلی جاسم بە هیچ شێوەیەک بیری لە گەڕانەوە بۆ خولی عێراق نەکردووەتەوە.