داهاتووی خیسۆس دوورە لە ئارسناڵ و چوار یانەش ئۆفەریان پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە.
گابرێل خیسۆسی هێرشبەری بەرازیلی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت بەڵام مانەوەی لەو یانەیە ئەگەرێکی زۆر کەمە و بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن کە دوانیان لە پریمەر لیگ، ئەوانیش تۆتنهام و نیوکاسل یونایتدن.
رۆژنامە ئیسپانییەکە دوپاتیکردووەتەوە کە نوێنەرانی ئەو دوو یانە ئینگلیزیە گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی خیسۆسدا کردووە تا رازیبکەن یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەکانیانەوە بکات.
دەشڵێت، دوو یانەی بەرازیلی کە ئەوانیش فلامینگۆ و پالمێراسن ئامانجیان ئەوەیە بە خواستنی یەک وەرز و دواتر مافی کڕینەوە پێکهاتەی یانەکەیان بە گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە بەهێز بکەن.
رونیشیکردووەتەوە کە ئێستا ئەو یاریزانە خوێندنەوەی بۆ ئۆفەرەکان دەکات و دەیەوێت بە خێرایی بڕیاری کۆتاییبدات لەسەر ئەو یانەیەی کە پەیوەندی پێوە دەکات بۆ وەرزی داهاتوو بەهۆی ئەوەی دڵنیایە کە لە دەرەوەی پلانەکانی میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵدایە بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکەی گرێبەستی لەگەڵ گیۆکیرێس ئیمزاکرد
وەرزش
چەند یانەیەک کێبڕکێی گواستنەوەی خیسۆس دەکەن
پێش ساڵێک