لە جامی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ مان یونایتد لەگەڵ ئیڤەرتۆن بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.
لە یاریی سێیەمی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ لە یاریگای مێرسیدس بێنز مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا شەیتانە سوورەکان باشتربوون کاتێک لە خولەکی 19 لەرێگەی لێدانی سزاوە برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
ئیڤەرتۆن هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکات، لە کۆتاییدا لە خولەکی 40 ئیندیبای توانی یارییەکە بگەڕێنیتەوە خاڵی سەرەتا، سەرئەنجام تایمی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لەتامی دووەمدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامبوو کاتێک ماونت توانی لە خولەکی 69 گۆڵی دووەمی یونایتد تۆماربکات.
لە ئەنجامی فشارە بەردەوامەکانی ئیڤەرتۆن لە خولەکی 75 ئایدن هێڤنی بەرگریکاری یونایتد گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بەیەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەک کۆتایی هات و مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ بووە پاڵەوانی جامی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ، کە بۆچوار یانەی خولی ئینگلتەرا لە وڵاتی ئەمریکا رێکخرابوو.
وەرزش
مان یونایتد بووە پاڵەوانی جامی ئامادەکاری پریمەرلیگ
پێش ساڵێک